بنکەی ژین
کتێبە ئاسمانییەکان، بەتایبەتی قورئانی پیرۆز، ژیانی ئادەمیزاد لەسەر گۆی زەوی دووبارە پاراو دەکەنەوە.
ئەکادیمیای کوردی لە بواری زانستی ژینگەناسیدا زۆر کەمتەرخەم بووە؛ چونکە خاک و ئاو خاوەنی دوو چرای روونی خواناسین.
یەکەمیان زەردەشتە: ئاگری وەک ڕووناکی شەو هەڵگرتووە، لە بەرانبەر تاریکی و ئەنفاسی شەوگەڕدا، کە بە «جنۆکە» ناو براون، و ڕێبەرە گەورەکەیان بە ناوی شەیتان یان مەلەکتاووس.
دووەمیان حەزرەتی ئیبراهیمی خەلیلە: لە مەکتەبی خۆرپەرستاندا دیارە و پەیوەندییەکی ڕۆحی لەگەڵ حەزرەتی نوح هەیە، کە خاوەنی مەڕی سپیی «پیران» بوو.
ئەم دوو چرا ڕووناکە لە ناوچەی شنۆ، لە ماڵەی ڕەوەندیدا دیارن. ڕەوەندەکان خاوەنی مەڕی ڕەوەندن و لە ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزدا بە ناوی «هابیل» ناسنامەیان بۆ نووسراوە.
حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان هەموویان هەوڵ دەدەن شنۆ و ژیانی ڕەوەندی بناسێنن، تا مرۆڤ خۆی بناسێت و بگەڕێتەوە سەر پێوەر و تەرازوو.
بنکەی ژین لە ئوسترالیا ئامادەیە ئەم بارودۆخەی سروشت بە شێوەی زانستیی ژنتیکی، لە خاک و ئاو و لەسەر فەڵاتی ئێران، لە نێوان ئارارات و قەندیل، بخاتە بەرچاو. ئەکادیمیای کوردیش بۆ ئەم کارە، کە ڕزگاریی بەشەری تێدا دیارە، پێویستە هەنگاو بنێت.
ڕۆژانی ڕاپەڕین دەستی پێکردووە؛ تەنانەت کورد لەم مەیدانەدا ئەسپێکی هەیە کە دەتوانێت بتاوێت تا کۆرپەی ژیان لە فەوتان ڕزگار بکات.
شنۆی مەزن بە هیچ قەڵەمێک وەسف ناکرێت، تا ئادەمیزاد لە خۆی حاڵی نەبێت.
شنۆ خاوەنی ژیانی ڕەوەندە، و گەرمێن و کوێستان لە خۆ دەگرێت.
ئەو بارودۆخەی ژیان لە ناو ژینگەدا کە تا ئێستا بەرچاو نەگیراوە، بریتییە لە ژیانی زەردەشتیی ئێزدی و ئیبراهیمی خەلیل. ئەمە زۆر نزیکە ئاشکرا ببێت، و جیهان دووبارە کتێبە ئاسمانییەکان وەک یاسا بۆ ژیانێکی نوێ بگرێتە بەرچاو.
ڕەوتی ژیان لەسەر گۆی زەوی زۆر ئاڵۆز و بێ ڕووناکییە، و مرۆڤ بێ هیوایە.
فەڵاتی ئێران بەرهەمی تۆفانی نوحی پێغەمبەرە. بە ئاشکرابوونی نهێنییەکانی سروشت،بەپێی ئایەتە پیرۆزەکانی قورئانی کەریم، دنیای زانست ناچار دەبێت تەسلیم ببێت، هەروەک ئیبراهیمی خەلیل کە مێژوو شانازیی پێوە دەکات.

ناوەندی توێژینەوەی زانستیی ژنتیکی، ژین و ژینگەناسیی بنکەی ژین (کیلەشین ٢)، ئوسترالیا





