لە مینۆسی بێکۆتاییەوە تا شنۆ، لە شنۆوە تا پڵۆسی بێکۆتایی..

بوومەلەرزە و دەستکەوتەکانی
کوردستان لە ماتەمی کۆچکردووانی بوومەلەرزەی باشووری ڕۆژهەڵات، سەیری دنیایەکی تازە دەکات: دنیای بووژانەوەی بنەماڵەی نەتەوەکەی. بە سەدان سەدەیە نەیارانی بەشەر و چەنگاڵی جیاواز دەیانەوێت حکوومەتی داسەپاوی خۆیان درێژە پێ بدەن. بۆ جیهان دەرکەوت کە کورد شایانی ئەوەیە وەک نەتەوەیەک خاوەنی یاسا و دەستووری ژینگەی خۆی بێت.
بەم بۆنەیەوە، بنکەی ژین (کیلەشین ٢) لە ئوسترالیا ڕوو دەکاتە ڕووناکبیرانی نەتەوەی کورد لەسەر گۆی زەوی، لە هەر کوێیەک دەژین، و داوایان لێ دەکات سەرنج بدەنە ناوچەی شنۆ: بۆ کردنەوەی کتێبی گەورەی خەلقەت لەسەر سینگی زاگرۆس، بۆ ناساندنی کورد و کوردستان بە جیهان.
تا سیمی خاردارییش کۆ بکرێتەوە، ڕەشماڵەکانیش بە شینەیی بگەڕێنەوە بەرزایییەکانی وڵات، و باڕەی بەرخ و کارێلان و دایە مەمدە بە گورگی منداڵان، لەگەڵ شنەبای کوێستان و خوڕەی ئاوی هەڵدێران تێکەڵاو ببێت و ببێتە سمفۆنییەکی ژیانی نوێ و دنیایەکی تازەی کوردەواری.
ئەم پەیامەش بە دەستکەوتی بوومەلەرزە و کۆچکردووان دادەنێین، کە داوای یەکبوونی کوردستان دەکەن.
لەلایەن کۆچکردووانی بوومەلەرزەی کوردستان
بنکەی ژین (کیلەشین ٢)، ئوسترالیا





